٢٠ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٣:٠٠
سوپای پاسداران سیستەمێکی نوی مووشەکی ڕوونوێنی کرد

فەرماندەی گشتی سوپا لە ڕەوتی سەردان لە گرووپی کۆپتەریی فەتحی هێزی ئاسمانی سوپا, سیستەمی مووشکەی ڕێنوێنی لەیزری ڕوونوێنی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە لەگەڵ کۆمەڵێک لە جێگرەکانی لێژنەی فەرماندەیی گشتی سوپا، سەردانی گرووپی کۆپتەری فەتحی هێزی ئاسمانی سوپای کرد.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە ڕەوتی ئەو سەردانە بە ئامادە بوونی فەرماندەی گشتی سوپا سیستەمی مووشکەی رێنوێنی لەیزری ڕوونوێنی کرا.

سەردان لە پیشانگای دەستکەوتەکانی گرووپی کۆپتەری فەتحی هێزی ئاسمانی و کۆپتەرە نۆژەن کراوەکان لەلایەن لێزانانەی ناوخۆیی لە بەرنامەکانی تری فەرماندەی گشتی سوپا بوو.

342/